ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 08 - 1433 کۆچی
30 - 06 - 2012 زایینی
01:35 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=190141
ـــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ (أبو ملك) ئەوکەسەی لۆمەی ئیمام مەهدی دەکات لەسەر پەیمانە حەقەکەی بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە بە دەرنەکەوتنی لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) تەنها لەدوای بەڕاستدانانی نەبێت بە حکومەت و گەلەوە..

اقتباس المشاركة :
ئەم بەشداریە لە بنەڕەتدا لەلایەن (ابوملك) نوسراوە:

هەرچی پرسیارەکەمە بۆتۆ، چ ناوێک لەمە دەنێیت:
(منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پەیمان بە اللە ی پەروەردگارم و پەروەردگارەکەنان و پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دەدەم بەوەی من هەرگیز لە مزگەوتی حەرام بۆ بەیعەت پێدانم دەرناکەوم بەر لە بەڕاستدانان لەلایەن دەستەی گەورە زانایانی موسڵمانانی شانشینی عەرەبی سعودیە )؟
ئایا اللە فەرمانی پێکردوویت ئەم پەیمانە بە زانایانی بنەماڵەی سعود بدەیت یان ئەمە گوێڕایەڵی کردنی اللە نیە لەبەر سەرپێچینەکردنی زانایانی بنەماڵەی سعود؟ ئایا پەیمانت له اللە وەرگرتووە بۆ دەرکەوتنەکەت لەدوای پەسندکردنی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە؟ جا ئەی برایەکەم ناصر محمد یەمانی ئەگەر ئەمە قسەی خۆت نیە ئەوا لەسەرتە هەواڵە بڵاوکراوەکەی بەدرۆبخەیتەوە لە گروپی هەسارەی سەقەر لە فەیسبوک وە داوا لەمانە بکە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن پشتیوانتن لە قسەدا پێشت نەکەونەوە، جا ئەگەر شوێنکەوتوو کەمتر لە هەنگاوێک لە ئیمامەکەیەوە هەنگاو بنێتە پێشەوە، ئەوا نوێژەکەی پووچەڵ دەبێتەوەو پەیوەندیەکەشی پچڕاوەو گومڕا بووە وە ناوەکەشی لاچووەو سڕاوەتەوە بەهۆی سەرپێچیەکەیەوە وە بەسەر شۆڕی و ڕیسواییەوە لە بازنەی گوێڕایەڵی دەرچووە، وە بە پشتیوانەکانت ڕابگەیەنە ئایین و مەهدی ئاکارو ڕەوشتە { وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْناً وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلاماً }
جا پێویست بەوە ناکات خەڵکی لە ئایین دەربهێنن تەنها لەبەرئەوەی بەدوای ئەم ڕاستیەدا دەگەڕێن کە کەم و کورت نابێت لەگەڵ کتێبەکەی اللە { وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالاً نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ }
وە لەسەر وازهێنان لە پێشوازی کردن لە مەبەست و پرسیارو پەیوەندیەکانت بە ئومێدو حەزکردن بە ڕێنمایی فەرموودەکەی اللە { وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْأِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُولَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ } (الحجرات:7)
پێشترش پرسیارم کردووە ئەم وشەکانە چین؟ وە ئەوەی ئیبراهیم تەواوی کرد (أتمهن) لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز { وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَاماً قَالَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي قَالَ لا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ } (البقرة:124)
جا تا ئێستاشی لەگەڵدابێت وەڵامەکەم نەبینی
انتهى الاقتباس
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو موسڵمانان بۆ اللە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان لەدوای ئەمە..

ئەی (خزمەتکاری ئیمام مەهدی)، ئەی ئەوکەسەی لەسەر ئەم پەیمانەم لۆمەم دەکەیت کە لەسەر خۆمم بڕاندۆتەوە بە دەرنەکەوتنەم لە مزگەوتی حەرام تەنها لەدوای بەڕاستدانانم نەبێت لە شانشینی عەرەبی سعودیە دەربارەی ئیمام ناصر محمد یەمانی جا ئەگەر بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورەیان بەڕاست دانا یان بەهۆی نیشانەی سزا بە ئێشەکەوە بێت، بەڵام (خزمەتکاری مەهدی) لەسەر ئەم پەیمانە حەقە لۆمەمان دەکات.

وە ئەی پیاو، لەڕاستیدا ئەوانەی بانگەشەی کەسایەتی مەهدی دەکەن بونەتە کابوسێک لەسەر ئاساییشی شانشین! جا ناو بەناو لەلای کەعبە کەسێک لە مزگەوتی حەرام بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت و دەڵێت ئیمام مەهدیە پاشانیش یەکسەر لەلایەن ئاسایشی مزگەوتی حەرامەوە دەستبەسەر دەکرێت، بەڵام لە توندترینی بانگەشەکارانی کەسایەتی مەهدی چاوەڕوانکراو جوهەیمانە ئەوکەسەی چەکی بردە ناو مزگەوتی حەرامەوە گوایە ئەمە چەند تەرمێکی مردوون تا نوێژیان لەسەر بکرێت جا لە مزگەوتی حەرام خوێنی ڕشت وە ئەوو هەموو ئەوانەشی لەگەڵیدا بوون لە گومڕایان بوون، بۆیەش پەیمانەکەمان ڕاگەیاند تا شانشینی عەرەبی سعودیە دڵنیابێت لەوەی ئیمام ناصر محمد یەمانی هەرگیز ئەمە ناکات کە جوهەیمان کردی پەناش بە اللە دەگرین لە نەزانان بین، بەڵام من دەزانم دەرکەوتنەکە لەلای مزگەوتی حەرام بۆ بەیعەتە نەک گفتوگۆ، بەڵکو گفتوگۆ کردن بەر لە دەرکەوتنە وە لەدوای بەڕاستدانان ئینجا مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت یان دەتەوێت مەهدی چاوەڕوانکراو لە مزگەوتی حەرام بەر لە بەڕاستدانان لە شانشینی عەرەبی سعودیە یاوەرانی مزگەوتی حەرام کە هەڵساون و بە خزمەتکردنی دەربکەوێت؟ بەڵام ئێمە لە دواوە ناچینە ناو ماڵەکانەوە، بەڵکو لە اللە دەترسین و لە دەرگاکانیەوە بۆ ماڵەکان دێین وە بانگەوازی حەقی مەهدەویەت لە سەردەمی گفتوگۆوە دێت بەر لە دەرکەوتن وە لەدوای بەڕاستدانان ئینجا لە لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوین.

وە ئەی پیاو، من دەزانم دواتر شانشینی عەرەبی سعودیە بە حکومەت و گەلەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاست دادەنێن، بەڵام نازانم ئایا بەڕاستدانانەکەیان بەر لە فەتح کردنەکەیە یان لەدوای فەتح، گرنگ ئەوەیە لەدوای بەڕاستدانان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) دەردەکەوین، جا لە نەزانان مەبە وە بە ناحەق لۆمەمان مەکە خۆشەویستەکەم لە پێناو اللە، یان ڕازیت بەوەی لە ماڵە گەورەکراوەکەی اللە مزگەوتی حەرام خوێن بڕژێت؟ دوورەو زۆر دوورە.. پەناش دەگرم بە اللە لەوەی حەق شوێنی ئارەزووەکەتان بکەوێت جا لە نەزانان بم.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
____________