ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
09 - ذو لحجە - 1444 کۆچی
27 - 06 - 2023 زایینی
06:49 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=420498
____________


جەژنتان پیرۆزو تەمەنتان درێژ؛ وە دەرفەتی نزیکبوونەوە بێت لە اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوەکانی اللە لە جن و مرۆڤ وە لە هەموو ڕەگەزێک لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان پێغەمبەری نەخوێندەواری عەرەبی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە یان لەسەر وە لەسەر ئەوەی وەڵامی بانگەوازەکەیانی داوەتەوە بۆ یەک وشەی یەکگرتوو بۆ بەندایەتیکردن و پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابندرێت هەر بۆ ئەمەش دروستی کردوون بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا ‎﴿٨٨﴾‏ لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا ‎﴿٨٩﴾‏ تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا ‎﴿٩٠﴾‏ أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا ‎﴿٩١﴾‏ وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا ‎﴿٩٢﴾‏ إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ‎﴿٩٣﴾‏ لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ‎﴿٩٤﴾‏ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ‎﴿٩٥﴾‏} صدق الله العظيم [سورة مريم].

وە ئەی گەلی موسڵمانان؛ پابەندی وشەی تەقوا بن جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن نە لە دنیا نە لە دوایی، وە ئەوەی کوفر بە شەفاعەتی بەندەکان بکات لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراوو نیازی بە ڕەحمەت و میهرەبانی کەسی تر نەبێت جگە لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ئەوا بزانن اللە شەرم دەکات وەک ئەوە نەبێت کە بەندەکەی گومانی چاکی پێ دەبات بەڵێنەکەشی ڕاستەو هەر ئەویش لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، وە بشزانن اللە لەگەڵتانە دەبیستێت و دەبینێت جا لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن نە لە دنیا نە لە دوایی ئەوکاتەش سەرفرازیەکی گەورە بە دەست دەهێنن و ڕێنماییشتان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، جا پابەندبن بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە (پەتەکەی اللە) جا دەستی پێوە بگرن؛ وە ئەوەی دەست بە مەحکەمی قورئانی گەورە بگرێت ئەوا لە ڕاستیدا دەستی گرتووە بە بەهێزترین هۆکاری ڕزگارییەوەو شوێن دامەزراوترین بیروباوەڕ کەوتووە کە هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەکی بۆ نیەو هەمیشە پتەوو دامەزراوە.

هەموو ساڵێکیش لە چاکیدا بن و جەژنیشتان پیرۆز، هەموو ساڵێک لە باشی دا بن و لەسەر حەق و ڕاستی جێگیرو ڕاوەستاو بن تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

وە لەسەرتانە گرنگی بدەن بەم دوعاو نزایەی لە بەیانێکدا نوسیومانە بەم ناونیشانە: (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیانی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری..)
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=360951

تا اللە لێتانی لابدات و ڕزگارتان بکات لە دەرەنجامە ترسناکەکانی بەڕاستی من بۆ ئێوە لە ئامۆژگاریکارانم.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان خەلیفەی اللە مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
__________